به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 19
رۆژی ده‌رهێنان 2/1/2002
پشت به حوكمه‌كانی هەردوو بڕگه‌ی (1) و (5)ی له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (31)ی رۆژی (31/12/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا.
یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2001
یاسای بوجه‌ی ساڵی (2002)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
1-بۆ خه‌رجه جارییهكانی ساڵی (2002)ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كانی هه‌رێم چه‌ندین بڕ پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (2،536،674،000) دینار و (180) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه.
أ-بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق چه‌ندین بڕ پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (38،251،000) دینار و (180،000) دۆلاری ئه‌مریكییه.
ب-بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كانی هه‌رێم چه‌ندین بڕ پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (2،498،423،000) دینار.
2-بۆ بودجه‌ی ساڵی (2002)ی كارگه و سهنعهتگا و دایه‌ره و شیركه‌ت و بانكه بازرگانییه خۆماڵدارهكان (ذات تمویل الذاتی) چەندین بڕ پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (397،142،000) دیناره:
أ-بۆ كارگه و سهنعهتگا و دایه‌ره و شیركه‌ته‌كان چه‌ندین بڕه پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (379،775،000) دینارە.
ب-بۆ بانكه بازرگانییه‌كان چه‌ندین بڕه پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (17،367،000) دیناره.
3- بۆ بودجه‌ی پلانی ساڵی (2002) چه‌ندین بڕه پاره داده‌نرێ سه‌رجه‌می (388،224،000) دینارە.
4-بۆ ناوچه كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌ر ئه‌و تهخصیصاته داده‌نرێ كه له بودجه‌ی ساڵی (1997)ی هه‌رێمدا ته‌سدیق كراوه.
مادده‌ی دووه‌م:
داهاتی ساڵی (2002)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به چه‌ندین بڕه پاره ده‌خه‌ملێنرێ سه‌رجه‌می (1،828،045،982) دینارە.
مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌پێی مهواریدی دارایی به‌رده‌ست (المتاحه) حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كان پاره‌دار ده‌كات.
مادده‌ی چواره‌م:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی بوجه‌كه‌ی خۆیدا موناقه‌له بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ناو ئیعتیماداتی هه‌ر بابێكدا موناقه‌له بكات، (ته‌نیا فه‌صلی مووچه نه‌بێ كه ده‌شێ بۆی نه‌قل بكرێ و لێی نه‌قل بكرێ).
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه كه موناقه‌له له نێوانئیعتیمادهكانی ئه‌بوابی بوجهكهدا بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی توانستی خه‌رج و سه‌ره‌ف بۆ ئه‌و ئیدارانه فه‌راهه‌م بكات كه له وه‌زاره‌تێكه‌وه داده‌بڕدرێن ودهلكێنرێن به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه سه‌رجه‌می ئیعتیماداتی ته‌سدیقكراوی بودجەی ساڵی (٢٠٠٢) بە ڕێژەی (١٪) لە سەرجەمی ئیعتماداتی تەسدیقکراوی بوجه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه زیاد بكات:
1-ئیعتیمادكردنی بڕه پاره‌ی پێویست بۆ ئیداره تازه دانراوه‌كان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا.
2-زیاده ئیعتمادكردنی نوێ بۆ بودجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كان له كاتی ناكاودا كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌به‌ر رۆشنایی كولفه‌ی مووچه ته‌سدیقكراوه‌كانی بوووجهكهدا، موفره‌داتی میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ سالی (2002) ئاماده ده‌كات و ته‌سدیقی ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه له ماوه‌یه‌كدا له دوو هه‌فته نه‌ترازێ- كه له رۆژی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێده‌كات- رێنمایی پێویست بۆ دیاركردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف بۆ ئیداره حكومییه‌كان ده‌ربكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی یازده:
ئه‌م یاسایه له رۆژی (1/1/2002) وه‌وه ده‌خرێته به‌ر كار و، له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق