به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 19
مێژووی بڕیار: 4/11/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا:
یه‌كه‌م: ترازاندنی ئه‌زمونگه‌ی ناوه‌ندی دامه‌رزاوه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته جێكردن به هه‌موو میلاك و كه‌ل و په‌ل و ئامێر و ترومبێلهكانیهوهو به‌ستنه‌وه‌ی به پێكهاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
دووه‌م: پاشكۆكردنی به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگیری و داراییه‌وه له هه‌ردوو لایه‌نی به‌رێوه‌بردن و داراییه‌وه، هه‌روه‌ها پاشكۆكردنی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانان و به‌دواداچوون له لانی هونه‌ركارییه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی ناوبراودا.
سێیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات.
چواره‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق