به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:7
بەروارى بڕیار:11/8/1992
20/خه‌رمانان/2692
بڕیار
بەپێی ئةحكامى بڕگه/-1 ی مادده/56- ى یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، ژماره/1- ی ساڵی/1992.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 10/8/1992 دا ئه‌و بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی داوه:
هه‌موو (معاملات)ی كڕین و فرۆشتنی ماڵ و موڵكی نه‌گوێزراوه‌ی لێپرسراوانی پێشووی ڕژێمی عێراق ئه‌وانه‌ی له كاتی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه و له‌دوای ئه‌ویشدا چوونه‌وه پاڵ رژێم هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه هه‌تا كاتی دانانی یاسایه‌ك كه چۆنیه‌تی ده‌سكاری كردنی ئه‌و ماڵ و موڵكه ده‌ست نیشان ئه‌كات.
له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
له‌ڕۆژی 11/ئاب/ 1992 ز، ڕێككهوتی 20/خه‌رمانانی ساڵی 2692 كوردی له هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق