به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 37
مێژووی بڕیار:11/7/1993
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56)ی له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 6/7/1993 ی‌دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/ ئیمام و خه‌تیبه‌كانی ساڵی دانراو بۆ خانه‌نیشینی كه له بڕگه‌ی (4)ی مادده (3)ی یاسای خانه‌نیشینی شارستانی (مدنی) ژماره (33)ی ساڵی 1966 ی هه‌موار كراودا هاتووه نایانگرێته‌وه و ته‌مه‌نی خانه‌نشینی یان ده‌بێته (70) حه‌فتا ساڵ له‌جیاتی (63) شه‌ست و سێ ساڵ.
2/ئه‌وانه‌ی به پێی بڕگه (4)ی مادده (3)ی یاسای ناوبراو خانه‌نشین كراون و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه ده‌گه‌رێندرێنه‌وه بۆ خزمه‌ت.
3/كار به‌هیچ ده‌قێكی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ناكرێت.
4/پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
5/ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق