یاسای نه‌فه‌قه‌ی منداڵان
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 11
رۆژی ده‌رهێنان: 30/6/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (28/6/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (11)ی ساڵی (2001)
یاسای نه‌فه‌قه‌ی منداڵان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
نه‌فه‌قه‌ی منداڵان له‌و ساته‌وه‌ی كه باوكیان مه‌سره‌فیان لێ ده‌بڕێ ده‌بێ به قه‌رزێك و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی باوكیان.
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق